٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٨
زەریف : ئێران ئامادەی هاریکاریی لە گەڵ دراوسێکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی کەنداوی فارسە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەسپێکی مەشقی سەربازیی هاوبەشی دەریایی ئێران و چین و روسیا ، ئامادەیی تارانی بۆ هاریکاری لە گەڵ دراوسێکان بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس راگەیاند .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەشقی سەربازیی هاوبەشی ئێران و چین و روسیا لە رۆژی هەینیەوە بە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشی پاوەجێ لە سایەی هاریکاریی و یەکڕیزی بە کۆمەڵ لە باکووری پاناوی هیند و دەریای عومان دەسپێبوو و تا رۆژی دوشەممە درێژەی دەبێ .

 لەم مەشقەدا پرۆڤەی تاکتێکی جۆربەجۆری سەربازیی لەسەر دەریا  ئەنجام دەبێ .

 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لەسەر لاپەڕەی خۆی  لە توویتەر بە پێداگری لسەەر جێبەجێ کرانی پرۆژەی ئاشتیی هۆرمزی ئێران نووسی : مەشقی سەربازیی هەوبەشی دەریایی ئێران وروسیا و چین لە دەریای عوممان و پاناوی هیند ، بەڵێنی ئێمە بۆ پاراستنی رێگا ئاویە گرنگەکان دیاری دەکات .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی 25 ی  ئەیلولی رابردوو لە وتارەکەی دا لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان پرۆژەی ئاشتیی هۆرمزی بە مەبەستی هاریکاریی ناوچەیی بۆ دابینکردنی ئاسایشی کەنداوی  فارس خستە ڕوو .

..........
340